لە فەڕەنسا یاسای کەشوهەوا: گەشتە ئاسمانیە ناوخۆییەکان قەدەغەدەکرێن

لە فەڕەنسا کە گۆتوبێژ لەبارەی گەرمبوونی زەوی دەکرێت، ئەنجومەنی نەتەوەیی ئەو خاڵەی کە گەشتە ناوخۆییەکان لە شارەکان قەدەغە دەکات، قبوڵ کرد.

ئەنجومەنی نەتەوەیی لە دانیشتنەکەدا 'یاسای کەشوهەوای' دژی گەرمبوونی جیهان یاسایەکی ئامادە دەکەن، خاڵێک کە گەشتە ئاسمانیە ناوخۆییەکان قەدەغە دەکات قبوڵ کرا. لە گفتگۆی سەرەتادا ئەو خاڵەی کە قبوڵکراوە، کورەکانی نێوان پاریس و لیون و نانتیس و بۆردو دادەخات.

بەپێی یاساکە، ئەو گەشتە ئاسمانیانەی نێوان شارەکان کە بە شەمەندەفەر ٢ کاتژمێر و نیوە، قەدەغە دەکرێن.