لە فرانکفورت نەورۆز بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزکرا

بە دەیان هەزار کەس بەشداریان لە نەورۆزی کۆتایی ئەلمانیا کرد کە بە پێشەنگایەتی کۆن – مەد لە فرانکفورت بە دروشمی ' بە رۆحی ٥٠مین بەرخۆدانی نەرۆزی رێبەرتی' پیرۆزکرا.

نەورۆزی کۆتایی ٢٠٢٣ لە ئەڵمانیا لەلایەن کۆن – مەدەوە بە دروشمی ' بە رۆحی ٥٠مین بەرخۆدانی نەرۆزی رێبەرتی' سازکرا و پێشکەشی ئەو کەسانەکرا کە لە بومەلەرزەکەی مەرەشدا گیانیان لەدەستدا، ئاهەنگەکە لە فرانکفورت ئەنجامدرا. بە دەیان هەزار کوردستانی و دۆستەکانیان لە شارەکانی دیکەی ئەڵمانیاوە بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. لە ١٦٣ ناوەندی ئەڵمانیاوە بە ئۆتۆبۆس گەل خۆی گەیاندە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە.

ژمارەیەک کۆمپانیای ئەڵمانیا، رێککەوتنەکەیان هەڵوەشاندەوە کە کوردستانیان بگوازنەوە بۆ گۆڕەپانی نەورۆز، بەڵام کوردستانیان دەستیان لە ئاهەنگەکەیان هەڵنەگرت و بە شەمەندەفەر خۆیان گەیاندە فرانکفورت. بارانێکی زۆر باری بەڵام گۆڕەپانی نەورۆز چۆڵ نەکرا. دوای کەمبوونی باران کوردستانیان لە گۆڕەپانەکە کۆبوونەوە و دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'، ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' یان وتەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد. گەل بە جلوبەرگی نەتەوەیی بەشداری لە ئاهەنگەکە بوو. ئاڵاکانی یەپەگە، کەجەکە و پەکەکە بەرزکرانەوە. دروشمی ' بژی بەرخۆدانی کۆبانێ'، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' وترانەوە. کوردستانیان گۆڕەپانی نەورۆزیان بە وینەی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە و گەریلا شەهیدەکان خەمڵاند.

ئاهەنگەکە بە رێزگرتن دەستی پێکرد. زوبەیدە زومروت و ئەنگین سەڤەر هاوسەرۆکانی کۆن – مەد قسەیان کرد. زومروت رایگەیاند کە نەورۆز وەک ٥٠مین نەورۆزی رێبەرتی پیرۆز دەکەن و وتی، " ئێمە دیلگرتن و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان قبوڵ ناکەین." هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو نەورۆزەکان لەسەر بناغەی فەلسەفە و ئایدۆلۆژی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پیرۆز دەکرێن و وتی، " بە دروشـی 'ژن، ژیان، ئازادی' و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، ئێمە لە گۆڕەپانەکانین. ئێمە بەرەو شۆڕش و ئازادی دەڕۆین کە رێبەتیمان خوڵقاندی. لە هەموو گۆڕەپانەکانی نەورۆزی باکوری کوردستان دەنگی ' ئازادی بۆ رێبەرتی' دەهات.

هاوسەرۆک سەڤەریش کە دواتر قسەی کرد وتی، " لە نەورۆزدا گەلەکەمان هەموو گۆڕەپانەکانی پڕ کردەوە و خاوەنداری لە رێبەرتی کرد."

سەڤەر هەروەها بانگەوازی لە دەوڵەتی ئەڵمان کرد کە کورد لە هەموو جێگەیەک بۆ ئازادی هاوار دەکات و پێویستە دەوڵەتی ئەڵمانیا دژی چالاکی و داواکاری ئازادی کورد نەبێت و ماف بە کوردان بدات و لەگەڵ کورد بێت.

دواتر، گوێ لە گۆرانی و موزیک گیرا و دەمیر چەلیک هاوسەرۆکی فەدا لەسەر ناوی پلاتفۆڕمی باوەڕیەکانی میزۆپۆتامیا قسەی کرد و وتی، " ئەمسال لە چوار پارچەی کوردستان زۆر کەس بەشداریان لە نەورۆزدا کرد و نەورۆز زۆر خۆش تێپەڕی. لە هەموو بەشەکانی کوردستان کاتی ئازادیە. نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی. دەبێتە ساڵی ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد. هەموو خەباتەکانمان، بۆ ئازادی گەل و رێبەرتیمانە."

چەلیک بەبیری هێنایەوە کە سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان تەواو دەبێت و وتی، " سەدەی رابردوو بە داگیرکەری کوردستان و قڕکردن تێپەڕی. لەسەر رەتکردنەوە و لەناوبردنی کورد، دەوڵەت دروست کران و دەیانەویت بەردەوامی پێبدەن. دەیانەویت سەدەیەکی دیکەش دیل بمانهێڵنەوە. ئەگەر ئێمە نەمانەوێت سەد ساڵی دیکەش دیل بمێنینەوە، پێویستە ئێمەی کورد لە چوار پارچەی کوردستان پێکەوە بجووڵێینەوە.

دواتر پەیامی زیندانیانی سیاسی دۆزی ئازادی کورد لە ئەڵمانیا خوێندرایەوە. لە ئاهەنگەکەدا کە بە گۆێگرتن لە موزیک بەردووام بوو، پەیامەکانی کەجەکە و کەژەکە خوێندرانەوە. لە کاتی خوێندنی پەیامی کەجەکەدا، گەل بێوەستان دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'یان وتەوە. نوێنەری پارتە سیاسیەکان و رێکخراوەکان نەورۆزیان لە گەل پیرۆز کرد.

دواتر مستەفا عەبدوڵلا سوڵتانی لەسەر ناوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) قسەی کرد و وتی کە چالاکی شەرمەزارکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی بۆ شۆڕش گۆڕاوە. باسی ئەوەشی کرد کە دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادی' بووەتە بناغەی فەلسەفەی ئاپۆیی و وتی، " نەورۆز ئەمساڵ بە رۆحی ژن، ژیان ، ئازادی ' پیرۆز دەکرێت. نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو گەلی کوردستان پیرۆز بێت."

ئاهەنگی نەورۆز بە گۆرانی و بەرنامەی جیاواز بەردەوام بوو.

ف.ق