لە گردی ئامێدی و سیدا گورزی گەورە لە داگیرکەراندرا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامیدی و سیدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ٤ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکی هیزەکانی گەریلادا گورزی گەورە لە داگیرکەراندرا.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامیدی و سیدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ٤ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکی هیزەکانی گەریلادا گورزی گەورە لە داگیرکەراندرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و چالاکیەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە؛
"هێزەکانمان لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامیدی و سیدا لەدژی داگیرکەران ٤ چالاکی کاریگەریان ئەنجامداوە.
سوپای داگیرکەری تورک، هەرێمەکانی بەرخۆدانیان، دوو جار بە چەکی کیمیایی، ١٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٤ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی، بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.
زانیاری فراوان لەبارەی هێرش و چالاکیەکان بەم شێوەیەیە؛
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠ و ١١:٠٠ و ١٥:٠٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی سیدا لەلایەن تیمەکانمانەوە ٣ جار بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەش؛
٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لەلایەن تیمەکانمانەوە بە چەکی سووک کرانە ئامانج.
هەلیکۆپتەرە سکۆرسکیەکان کە شەوی کانونی یەکەم ویستیان لە هەرێمی بەرخۆدانی گردی ئامێدی داگیرکەران جێگیر بکەن، لەلایەن تیمەکانمانەوە کرانە ئامانج. دوای گورزی هێزەکانمان، هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری لە گۆڕەپانەکە دوور کەوتنەوە.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی؛
٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر لەنیوان ١٧:٠٠ و ١٨:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتانی هەرێمی بەرخۆدانی چەمچۆ ٢ جار بە چەکی قورس کرانە ئامانج.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛
لە ٢ و ٣ی کانونی یەکەمدا هەرێمەکانی گۆلکا و گوندی شێلازێی مەتینا و هەرێمی بەرخۆدانی چەمچۆ، ١٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.
٣ی کانونی یەکەم هەرێمەکانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی، کوروژارۆ، چەمچۆ و ساجا ٢٤ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردومانکران.
٣ی کانونی یەکەم هەرێمەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، سیدا، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی بە ئۆبۆس و تانک و چەکی قورس بۆردومانکران."
ف.ق