لە گەرمیان هێرشی تورکی داگیرکەر و خیانەتی پەدەکە شەرمەزارکران

ژمارەیەک سیاسەتمەدار و چالاکوانی گەرمیان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پەدەکە، گردبوونەوەکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، داگیرکاریی و هەر نۆکەرایەتییەک ئیدانەدەکەین و داوای یەکدەنگی دەکەین دژی هێرش و داگیرکارییەکان.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لەدژی هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورك بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و باشوری كوردستان، ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی و سیاسەتمەدار گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

حسێن عەزیز، لە وتەیەکدا لە گردبوونەوەکەدا وتی: هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی خاکی هەرێم و عێراقە و ئیدانەیدەکەین، هەروەها دژی هەر نۆکەرایەتی و چاوساغییەکی لایەنە کوردییەکانین بۆ داگیرکەران.

وتیشی: ڕێگای نادەین شکۆ و کەرامەتی هیچ تاکێکی کورد لە کەداربکرێت، داوای یەکڕیزیی و یەکدەنگی لە لایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییان دەکەین، داواکارین یەکدەنگییەک دروستبکرێت بۆ بەگژداچوونەوەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.

باسی لەوەسکرد: ئێمە دەزانین بەرژەوەندییەکی باڵای ئابوری لەنێوان لایەنێکی سیاسی دەسەڵاتداری کوردی و تورکیادا هەیە، هۆکاری هێرشەکان و پەردەپۆشکردنی داگیرکارییەکانیش هەر ئەوەیە.

ف.ق