لە گەڤەر ٥ کەس دەستگیرکران

لە ناوەندی شاری گەڤەر و گوندەکاسنی بڵندباسان و بەردەک، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان، ٥ کەس دەستگیرکران.

لە شاری گەڤەری سەر بە جولەمێرگ و گوندەکانی بڵندباسان و بەردەکی سەر بە شارەکە، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان، ٥ کەس دەستگیرکران.

هەریەک لە "پ. ب ؛ هـ. ب ؛ م. ئ. س ؛ س. ف" و کەسێکی تر کە ناوی نەزانراوە، براونەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەڤەر بۆ وتە لێ وەرگرتن بە پاساوی "هاوکاری ڕێکخستن".

پاش ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس وتەیان لێ وەرگیرا، هەریەک لە "پ. ب ؛ هـ. ب ؛ م. ئ. س ؛ س. ف" و ئەو کەسەی تر کە ناوی نەزانراوە، ڕەوانەی داواکاری گشتی کران.