لە گەڤەر بۆ بەشداری لە 'رێپێوانی گەملیک' بانگەواز راگەیەندرا
لە گەڤەر کە رێپێوان لە دژی گۆشەگیری بەرەو گەملیک لەوێ دەستپێدەکات بانگەوازی بەشداربوون لە گەل کرا.
لە گەڤەر کە رێپێوان لە دژی گۆشەگیری بەرەو گەملیک لەوێ دەستپێدەکات بانگەوازی بەشداربوون لە گەل کرا.
رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ سەبارەت بە رێپێوانی گەملیک بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی پشتیوانی یاسایی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی مەد (مەد توهاد- فەد) و کۆمەڵەی کولتوری پشتیوانی و هاریکاری ئەو کەسانەی خزمەکانیان لە لانکەی مرۆڤایەتی لە دەستداوە (مەبیا-دەر) ساز دەکرێت، کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانیان سازکرد.
کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکە لە بەردەم بینای رێکخستنی هەدەپەی گەڤەر سازکرا و تیایدا پلاکارد بە نوسراوی "گۆشەگیری تاوان دژی مرۆڤایەتییە"، "با دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە"، " گەڤەر گۆشەگیری تێکدەشکێنێت"، "ئێمە لە پێناو چارەسەریدا بەرەو ئیمراڵی رێپێوان دەکەین"، "ئازادی بۆ بەڕێز ئۆجالان" بەرزکرانەوە و لافیتەی "لەپێناو چارەسەریدا بەرەو ئیمراڵی رێپێوان دەکەین" کرایەوە.
هاوسەرۆکی دەبەپەی گەڤەر ئەولیا ئاڵکان قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، تادێت گۆشەگیری سەر بەرێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توندتر دەکرێتەوە و قۆناغی شەڕ دژوارتر و قوڵتر دەبێتەوە وبە هۆی ئەو شەڕەشەوە هەژاری لەسەر گەل زیاد بووە و وتی، "قەیرانی ئابوری هەناسەی لەبەر گەل بڕیوە. هەر کە قەیرانی سیاسی و ئابوری قوڵدەبنەوە لە ناو دەوڵەتدا گەندەڵی، دزی و چەتەییش زیاد دەبن. تا ئێستا نە هێزەکانی کودەتا و نە ئەو حکومەتانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاڵۆزی دەنێنەوە، هێندەی بەڕێز ئۆجالان نەیانتوانیوە دۆخەکە پێناسە بکەن و وەک ئەو نەیانتوانیوە چارەسەری هەمیشەیی پێناسە بکەن. ئێمە ئەوە باش دەبینین و جارێکیتر ئەو راستیە دەخەینەڕوو، نە هێز و نە توانای ئێوە بەشی چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکات".
ئاڵکان ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوانەی ناتوانن ئاڵۆزییەکانی کۆمەڵگا چارەسەر بکەن سیاسەت و یاساکانیان کردووە بە گەمەی خۆیان و تەنیا بە کودەتا دەتوانن لەسەر پێ خۆیان رابگرن و باسی لە سیاسەتەکانی دەوڵەتیش کرد لە دژی ژینگە، تاڵانکردنی دارستانەکان، وشککردنی سەرچاوەکانی ئاو و پیشکردن و ژەهراویکردنی خاک و لەگەڵ ئەوانەشدا دەسەڵات خۆی دەوڵەمەند کردووە خەڵکەکەی لە ژێرباری گرانی و باجدا هەژارکردووە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە جەختی لەوەکردەوە "ئێستا لە هەموو شوتێک زیاتر پێویستیان بە ئاشتییەکی شکۆمەندانە و چارەسەرییەکی دیموکراتیکە. ئێمە بڕوامان وایە کە کلیلی ئەو چارەسەرییە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە".
ئاڵکان باسی لەوەکرد کە سەربەرزن کە باسکێکی رێپێوانی گەملیک لە گەڤەرەوە دەستپێدەکات و ئەم بانگەوازەی راگەیاند، "ئێمە پڕ جۆش و خرۆشین کە ئەو شاندەمان کە لە کەجەدە، هەدەپە، دەبەپە، تەژەئا، مەد-توهاد فەد و پەرلەمانتاران پێکدێت لە گەڤەرەوە لە بەردەم بینای هەدەپە رۆژی ٦ی شوبات کاتژمێر ١٠:٠٠ بەرەو ئەلباک دەکەوێتەرێ. بۆ بەڕێکردنی ئەم رێپێوانە کە مۆرکی خۆی لە مێژوو دەدات، داوا لە هەموو گەلەکەمان کە دژی شەڕن و لایەنگری ئاشتین، هەروەها نوێنەرانی رێکخراو و دامەزراوە مەدەنییەکان دەکەین کە پێداگرن لە سەر سیاسەتی دیموکراتیک، بەشداری ئەم رێپێوانە بکەن".
هـ . ب