لە گەڤەر شەڕ لە نێوان پۆلیس و گەنجان ڕوویدا
لە گەڤەر، گەنجان چالاکییەکی ناڕەزایەتیان لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی دایکانی ئاشتی، بە ڕووداوی ھاتوچۆ، ئەنجامدا. شەڕ لە نێوان پۆلیس و گەنجەکاندا ڕوویدا.
لە گەڤەر، گەنجان چالاکییەکی ناڕەزایەتیان لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی دایکانی ئاشتی، بە ڕووداوی ھاتوچۆ، ئەنجامدا. شەڕ لە نێوان پۆلیس و گەنجەکاندا ڕوویدا.
گەنجان لە گەڕەکەکانی ئۆرمان، کشلا، ئەسەنتەپە و یەشیلدەرەی سەر بە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ڕوویان لە شەقامەکان کرد و چالاکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، بە ھۆی ئەو ڕووداوی هاتوچۆیەی تیایدا، دوو ئەندامی دایکانی ئاشتی، بە ناوەکانی عەداڵەت سافالی و پەریشان ئاکچەلیک گیانیان لەدەستدا. چالاکییەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوون.
گەنجان شەقام و ڕێگاکانیان داخست و یاری ئاگرینیان هەڵدا. ئەو پۆلیسانەی ھاتنە شوێنی چالاکییەکە، بە فیشەکی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر گەنجەکان. لە بەرەبەیاندا لە ڕێگەی بڵندگۆی ئۆتۆمبێلەکانیانەوە سرودی نژادپەرستیان بڵاوکردەوە.
دانیشتوانی گەڕەکەکە ڕایانگەیاندووە، پۆلیسەکان لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا بە یەکتریان وتووە: "با تەقەیان لێبکەین، ئیتر بەسە!".
ژ.ن