لە گوندەکانی ئامەد نەورۆز پیرۆزکرا
بەرلە ئاهەنگی گەورەی نەورۆز، گوندەکانی ئامەد لە لێستاوە دەستیان بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز کرد.
بەرلە ئاهەنگی گەورەی نەورۆز، گوندەکانی ئامەد لە لێستاوە دەستیان بە هەڵکردنی ئاگری نەورۆز کرد.
لە گوندەکانی قەرەوەری و تلهامی ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد، ئاگری نەورۆز هەڵکرا. لە ئاهەنگەکاندا دروشمی بژی نەورۆز وترانەوە و لە دەوری ئاگر هاوڵاتیان هەڵپەڕێن.
بیلگەن دیکەن هاوسەرۆکی هەدەپەی یەنیشەهیر داوای لە بەشداربوانی ئاهەنگەکە کرد، بەشداری لە ئاهەنگی گەورەی ٢١ی ئازاردا بکەن.
بەڕێوەبەری هەدەپەی پەیاسیش لە گوندی دلبەرگ، جوجوک، جانکیتران و بازاری پەیاس بڵاوکراوەکان بڵاوکردەوە. شاندی هەدەپە لەلایەن گوندنشینانەوە بە گەرمی پێشوازیکرا. شاندەکە داوای لە هاوڵاتیان کرد بەشداری لە ئاهەنگی ٢١ی ئازاردا بکەن کە لە ناوچەی رەزان لە پارکی نەورۆز ئەنجام دەدرێت.
شاندەکە لە بازاری کۆڵانەکانی پەیاسیش بڵاوکراوەی بڵاوکردەوە. شاندەکە بە دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' پێشوازیکرا.
ف.ق