لە گوندی بلبسێ ماوەی ٤٥ رۆژە قەدەغەی هاتووچۆ و گەمارۆ بەردەوامە
لە گوندی بلبسێی ئەلکێ گەمارۆ و قەدەغەی پراتیکی سەربازانی تورکی داگیرکەر ٤٥ رۆژە بەردەوامە. داگیرکەران ئێوارە دەوروبەری گوندەکەیان بۆردومان کرد.
لە گوندی بلبسێی ئەلکێ گەمارۆ و قەدەغەی پراتیکی سەربازانی تورکی داگیرکەر ٤٥ رۆژە بەردەوامە. داگیرکەران ئێوارە دەوروبەری گوندەکەیان بۆردومان کرد.
لە گوندی بلبسێی ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ گەمارۆ و قەدەغەی سەربازانی تورکی داگیرکەر ٤٥ رۆژە بەردەوامە. داگیرکەران لە چوار لای گوندە جیگیر بوون، بەتایبەتی ئێوارە بۆردومان دەوروبەری گوندەکە دەکەن. چوونە ناوەوە و هاتنە دەرەوە لە گوندەکە تەنیا دوای پشکنین و کۆنترۆڵی ناسنامە رێگەی پێدەدرێت.
ئەو قەدەغەیەی لەلایەن والیگەری شڕنەخەوە دوو جار راگەیەندرا، لە ٢٣ی ئابەوە کۆتاییهاتبوو. بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان، گوندنشینان ناتوانن مەڕوماڵاتی خۆیان ببەنە لەوەڕگەکان، ناتوانن بچنە بچنە رەز و باخەکانیان. دەوترێت ئامانج لەو جموجۆڵە ئاسمانی و بۆردومانانە کۆچبەرکردنی دانیشتوانی ناوچەکەیە.
هـ . ب