لە گوندی بلەخشێ ٩ کەس گیران
٩ کەس لە گوندی بلەخشێی ناوچەی کەرجەوس دەستبەسەرکرابوون و ئازادکران، دواتر لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی گیران.
٩ کەس لە گوندی بلەخشێی ناوچەی کەرجەوس دەستبەسەرکرابوون و ئازادکران، دواتر لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی گیران.
ئەو ئۆپەراسیۆنەی ٢٢ ی حوزەیران لە گوندی بلەخشێی ناوچەی کەرجەوسی ئێلح لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە دەستی پێ کرد، لە ٦ ی تەمموز کۆتایی هات. گوندە چەند ڕۆژ گەمارۆدرا، هەڵکوترایە سەر چەندین ماڵ و ١١ کەس بە ئەشکەنجەدان دەستبەسەرکران. پاش دەستبەسەرکردنیان ئازادکران.
لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی ئەو ١١ کەسە دیسانەوە دەستبەسەرکران، لەوانە ٩ کەسیان بە تۆمەتی "هاوکاری ڕێکخستن" خرانە زیندان، ٢ کەسیان بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران.