لە گوندی گەمارۆدراوی بانا، هەڵکوترایە سەر ماڵان

لە گوندی بانا-ی سەر بە ناوچەی باسای شڕنەخ، کە ماوەی دوو مانگ و نیوە لەلایەن سوپای تورکەوە گەمارۆ دراوە، هەڵکوترایە سەر زۆرێک لە ماڵان.

ماوەی دوو مانگ و نیوە، گوندی بانا لەلایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکەوە گەمارۆ دراوە. ئیدارەی پارێزگا ڕۆژی ١٥ی ئەیلول قەدە‌غەی ھاتوچۆی لە ھەندێک ناوچەی دەورووبەری گۆندەکە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ ڕاگەیاند.

گوندنشینان بەهۆی قەدەغەکردنەکە چەندین ڕۆژە نەیانتوانیووە بچنە نێو ڕەز و باخەکانیانەوە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی دەوڵەت هەڵیانکوتاوەتە سەر زۆرێک لە ماڵەکانی گوندەکە و بە پێی زانیارییەکان ھێشتا هەڵکوتانە سەر ماڵان بەردەوامە.

ژ.ن