لە گوندی سمایلاوا ساڵیادی شەهید باشور کرایەوە
یادی شەهید محەمەد هادی ناسراو بە باشوور سۆران کرایەوە کە لە ڕۆژ ی٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ لەشاری عەفرین لە بەرخۆدان دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لەلایەن چەتەکانەوە شەهیدکرا.
یادی شەهید محەمەد هادی ناسراو بە باشوور سۆران کرایەوە کە لە ڕۆژ ی٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ لەشاری عەفرین لە بەرخۆدان دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لەلایەن چەتەکانەوە شەهیدکرا.
مەراسیمی ساڵیادەکەدا لەسەر گۆڕی شەهیدەکە لە گوندی سمایلاوای سنووری پارێزگای هەولێر لەلایەن بنەماڵەی شەهید و بەشێک لەهاورێیان و چالاکوانان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی و کۆمیەتەی شەهیدانی پەکەکە ئەنجامدرا.
مام هادی باوکی شەهید لە وتەیکدا وتی: ڕێبازی شەهید باشوور زۆر پیرۆزە، چونکە لە قوتابخانەی سەرۆک ئاپۆ پەروەردە بوو، جێگای شانازای خانەوادەکامانە کورەکەمان بۆ خەباتی گەلەکەی و رێبازی ئاپۆ لە پێناوە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی گیانی خۆی سپارد.
وتیشی: من درێژە بە رێبازی کورەکەم دەدەم کە لە پێناو ئازادی و سەربەستی کوردستان خۆی کرد بە قوربانی، منیش تاوەک دڵۆپێک خوێن لەجەستەمدا مابێت لە خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەمان بەردوام دەبم بۆ ئازادی کوردستان، چونکە ئەمە ئەرکێکی پیرۆزە.
هەر لە مەراسیمەدا نوێنەری تەڤگەری ئازاد و کۆمیەتی شەهیدان ئاماژەیان بەوەکرد: شەهید محەمەد تەنها شەهیدی باشوور نیە، بەڵکو شەهیدی هەرچوار پارچەی کورستانە، چونکە ئەو بیر و فەلسەفەی هەڵیگرتبوو، بەرگی نەتەوایەتی و کوردایەتی بوو، بۆیە گیانی خۆی سپاردب ۆ پاراستنی خاکی کوردستان.
محەمەد هادی، ناسراو بە باشوور سۆران، لەساڵی ١٩٩٦ لە گوندی سمایلاوهی ناوچهی بهڕانهتی سهر به شاری هەولێر لەدایکبووە، ساڵی٢٠١٣ بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی بووە، لە ٢٠١٨/١/٢٥ لە شەڕێکدا له بهرانبهر سوپای تورکیا و چەتەکانی شەهیدبووە.
هـ . ب