لە حەفتانین ٢ داگیرکەر سزادران
لە چالاکیەکی قەناسبەدەستەکانی هەپەگە / یەژاستاردا لە دەڤەری گردی دووپشکی حەفتانین لەدژی داگیرکەرانی تورک، ٢ سەرباز سزادران.
لە چالاکیەکی قەناسبەدەستەکانی هەپەگە / یەژاستاردا لە دەڤەری گردی دووپشکی حەفتانین لەدژی داگیرکەرانی تورک، ٢ سەرباز سزادران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە وەهایە:
"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا، ٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لەدژی سەربازانی تورک کە لە گردی دووپشکی هەرێمی حەفتانین جێگیر ببوون ٢ چالاکیان ئەنجامدا. بە چالاکیەکی قەناسبەدەستەکانمان سەربازێک کوژرا و دواتر لەدژی سەربازانی تر کە هەوڵیاندا تەرمەکە ببەنەوە چالاکیەکی تر ئەنجامدرا و داگیرکەرێکی تر سزادرا. لە چالاکیەکاندا بە گشتی ٢ سەربازی تورک سزادران.
هێرشی داگیرکەری
٢١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٠٠ و ٢٢:٠٠ هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ناوچەی شەهید جەسوور و گەلی مارمشۆی ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگیان بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپباران کرد.
هێرشە ئاسسمانیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بێوەستان بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەدا:
١٩ی تەموز کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٢٣:٠٠دا فڕۆکە جەنگیەکان هێڵی بۆسەلێی سەر بە کەرێی هەرێمی حەفتانینیان بۆردومان کرد.
١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٣٠ دەوروبەری کانی سکۆرسکی سەر بە دەڤەری شەهید ڕۆستەمی هەرێمی زاپ بۆردومان کرا. هاوکات هەرێمەکە بە ئۆبۆس تۆپباران کرا.
٢١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٤٠ دەوروبەری گوندی چەمرۆبۆتکی هەرێمی گارە لەلایەن فڕۆکە چاودێریەکانەوە بۆردومان کرا.
دەورەبەری گردی ئامێدی سەر بە ناوچەی ئامێدی دهۆکیش لە ٢١ی تشرینی یەکەمدا کاتژمێر ٢١:٠٠ و ٠٠:٠٠ دا و هەروەها ٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومان کرا. لە ئەنجامدا ئاگر بەر دارستانەکانی هەرێمەکە کەوت و بووە هۆی زیانێکی زۆر بۆ باخ و ڕەزی هاوڵاتیانی مەدەنی هەرێمەکە.
شەوی ٢١ – ٢٢ی تشرینی یەکەم دەڤەری کۆزین، شەهید هارون و کالاتوکای هەرێمی قەندیل و دەڤەری شەهید مونزور و گردی شێخ ناسر بۆردومان کران. لە هەمانکاتدا فڕۆکە جەنگیەکان گوندی ماونانی سەر بە بابلایان و گوندی بۆلێی قەندیلیان بۆردومان کرد.
٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٠:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.
٢٢ی تشرینی یەکەم کاتژمیر ١٢:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان دەڤەری کونشکای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هەڤالانمان نەکەوتووە.
ف.ق