لە حەفتانین ٣ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی یەژاستار لە ٢٧ی حوزەیران و بە بۆنەى ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵ زیلان (زەینەب کناجی) لە حەفتانین چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادران و پەناگەیەکی داگیرکەرانیش تێکشکێنرا.

راگەیاندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەو بارەیەوە:

"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوردا؛

هێزەکانی یەژاستار لە رۆژی ٢٧ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٨:٣٠ لە ناوچەى کەشانێ لە حەفتانین لە دژی داگیرکەرانی سەر شاخی کۆخەى مەلا یەحیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەوەندەی روون بوووەتەوە لەو چالاکییەدا ٣ داگیرکەر سزادراون و پەناگەی ئەو داگیرکەرانەش بە تەواوی تێکشکاوە.

ئەو چالاکییە کاریگەرە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە بە بۆنەى ساڵیادی شەهادەتی فەرماندەی فیدایی هاوڕێ شەهید زیلان (زەینەب کناجی) ئەنجامدرا.

لەبارەی جموجوڵی دوژمن لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ؛

لە ٢٩ی حوزەیران و لە کاتژمێری نێوان ٢٠:٤٠ و ٢٣:٣٠ دا کۆپتەر بە سەر ناوچەکانی مەرڤانۆس، بانیستا، مام رەشۆ، گرێ سپی، سیلسیلەى گرێ سۆر لە ئاڤاشین سوڕانەوە.

لە ٢٨ی حوزەیران و لە کاتژمێر ١٣:٣٠ بۆ ١٤:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکان ناوچەى سیدا-یان لە زاپ بۆردومان کرد.

لە ٢٩ی حوزەیران لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا لە بنکە سەربازییەکانی سەر سنوورەوە بە تۆپی جۆری ئۆبیس ناوچەى چەمچۆ لە زاپ تۆپبارانکرا.

هێزەکانمان لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێکیان نەبوو".

ژ.ت