لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە دیلۆک، دوو ژن دەستگیرکران
لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە دیلۆک دوو ژن دەستبەسەر کران و لە کاتی پشکنیندا وەک بێڕێزی جلەکانیان لەبەر داکەندراوە.
لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە دیلۆک دوو ژن دەستبەسەر کران و لە کاتی پشکنیندا وەک بێڕێزی جلەکانیان لەبەر داکەندراوە.
ئێوارەی دوێنێ لە دیلۆک، ھەڵکوترایە سەر ماڵان و لە ئەنجامدا، ھەر یەک لە میھرەبان ئەسلان و خەدیجە ئۆزاسلان، ئەندامانی پارتی سۆسیالیستی بندەستان دەستبەسەر کران. هەروەها دەست بەسەر چەند ژمارەیەکی ڕۆژنامەی "ئاتلم"دا گیرا. ئەو دوو ژنە دوای دەستبەسەرکردن، بۆ بنکەی ھێزە ئەمنییەکان لە دیلۆک گواستراونەتەوە.
میهرەبان ئەسڵان بە پارێزەرەکەی ڕایگەیاند، لە بنکەی ھێزە ئەمنییەکان لە کاتی پشکنیندا وەک بێڕێزی جلەکانی لەبەر داکەندراوە.
ژ.ن