لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە جزیر ٢ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک لە ناوچەی جزیر لە شرنەخ هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٢ کەسیان دەستگیرکرد.

پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە لە گەڕەکەکانی جودی و نور هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک و دەرگاکانیان شکاند و کەلوپەلەکانی لەناو ماڵەکانیان تێکوپێکدا.

لە گەڕەکی نور فاروق ئیڤەرەندی و لەگەڕەکی جودی کەسێک بە ناوی دیار، کە پاشنناوەکەی نەزانراوە دەستگیرکرا.

هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری هەڵکوتانەکەی پۆلیسی تورک لە بەردەستدا نییە.

مریم ئیڤەرەندی دایکی فاروق ئیڤەرەندی دەڵێت: "هیچ شتێک نەماوە، کە بەسەرماندا بێت. ماڵەکەمانیان سەروژێر کرد. منداڵەکانمانیان بەسەر زەویدا ڕاکێشا. ئەوان بە پێی لەقەیان لە پشتی کوڕەکەم دا. بە هۆی لەقەکانی پۆلیسەوە جەستەی کوڕەکەم هەڵئاوساوە. ئێمە خستە ژوورێک و دەسیتان بە قاڕە قاڕ کرد".

ژ.ت