لە هێرشەکانی سەر گوندەکانی ئامێدیدا ئاگرکەوتەوە و چەند ماڵێک بە تەواوەتی سووتان

دوای بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمی ئامێدی لە باشوری کوردستان، لە گوندێک ئاگرکەوتەوە و ماڵی گوندنشینان بەتەواوەتی سووتان.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشوری کوردستان گوندەکان راستەوخۆ دەکاتە ئامانج و تاوانەکانی شەڕ. هەوڵ دەدرێت کە گوندنشینان بە زۆرەملێ ماڵ و حاڵیان چۆڵ بکەن.

رۆژی یەکشەممە لە نیوەشەودا گوندەکانی سەرگەلێ، کەونە مێزێ، مێزێ، گوهەرزی و بەلاڤێی ناوچەی ئامێدی لە دهۆک لە رێگەی درۆنی هێرشبەرەوە بۆردومان کران.

بەهۆی هێرشەکەوە لە نێوان گوندەکانی مێزێ و کەونە مێزێ لە هەڕێمی بەری گارە، هەندێک ماڵ بە تەواوەتی سووتان. تائێستا رووننەبووەتەوە کە ئاخۆ هێرشەکە زیانی گیانیشی هەبووە یان نا.

دەووڵەتی تورک لە مانگەکانی رابردوودا بە هەزاران سەرباز و بە سەدان ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی هێناوەتەوە هەرێمەکە و بارەگای سەربازی و خاڵی پشکنینی دروست کردووە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە هێرشەکاندا بە تایبەتی پشتی بە پەدەکە بەستووە.

هـ. ب