لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مەتینا هاووڵاتییەک بریندار بوو

لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندەکانی مەتینا لە باشووری کوردستان هاووڵاتییەک بریندار بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بەردەوامی بە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەکانی هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی مەتینا.

ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز بەپشتبەستن بە هەواڵێکی ماڵپەڕی ژیان بڵاویکردەوە، دوێنێ ٧ی تەممووز بەهۆی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی هرۆر هاووڵاتییەک بریندار بووە.

لەو بارەیەوە عومەر کەمال ئەنجوومەنی گوندەکە رایگەیاند، هاووڵاتییەکی گوندەکەیان بە ناوی حاجی عەبدوڵا لە کاتی کارکردن لە ناو رەز و باخەکەیدا کراوەتە ئامانجی تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک و بریندار کراوە.  

ئەنجوومەنی گوندەکە راشیگەیاندووە، هاوکات بەهۆی بۆردومانەکەوە کارەبای گوندەکەشیان پچڕێنراوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکە بەردەوامیی هەیە و زیان بە باخ و رەزی هاووڵاتییان گەیشتووە و لە هەندێک ناوچەش ئاگر کەوتووەتەوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی نیسانەوە هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکردووە و لەو هێرشانەیەدا راستەوخۆی هاووڵاتییانی گوندەکان دەکاتە ئامانجی هێرشەکان و سەرچاوە و کانەکان و باخ و رەزەکان دەکاتە ئامانجی هێرشەکانی تاوەکو هاووڵاتییان گوندەکانیان چۆڵ بکەن.

ژ.ت