لە هێرشی دەوڵەتی ئێراندا ٢ کۆڵبەر بریندار بوون
لە هێرشی هێزەکانی ئێراندا بۆسەر کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێک لە قەندیل و کۆڵبەرێکی دیکەش لە سنوری نەوسود بە سەختی بریندار بوون.
لە هێرشی هێزەکانی ئێراندا بۆسەر کۆڵبەرانی کورد، کۆڵبەرێک لە قەندیل و کۆڵبەرێکی دیکەش لە سنوری نەوسود بە سەختی بریندار بوون.
بە گوێرەی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ٥ی تشرینی دووەمدا لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی ئێراندا دوو کۆڵبەری کورد بە سەختی بریندار بوون.
ڕاگەیاندرا کۆڵبەرێک بە ناوی جەبار ڕەزای کە خەڵکی گوندی کۆلەسی خوارووی سەر بە شاری سەردەشتە، لە کاتی کۆڵبەرییدا لە ئەنجامی هێرشێ هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە سنوری قەندیل بە سەختی بریندار بووە. زانراوە جەباری کۆڵبەر بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی براوەتە نەخۆشخانەی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان.
هەر لە درێژەی هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی ئێراندا بۆسەر کۆڵبەرانی کورد، زانراوە کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ئەسعەد فیروزبەخشی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە ئەنجامی هێرشەکاندا لە سەر سنوری نەوسود بە سەختی بریندار بووە.