لە هەولێر گۆشەگیری شەرمەزار کرا
نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر لە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر لە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر لە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا و لای خۆیەوە ئاگر گونەش، ئەندامی هەدەپە بەناوی نوێنەرایەتیەکە ڕاگەیەنراوێکی خوێندەوە .
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، "گۆشەگیری تووندکراو لەسەر ڕێبەر ئۆجالان مایەی قبوڵکردن نییە، چونکە ماوەی ٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر ژیان و تەندروستی ڕێبەر ئۆجالان نازانرێت، رێگە نادەن پارێزەر و بنەماڵەکەی سەردانی ئیمراڵی بکەن. ڕێبەر ئۆجالان ٢٤ ساڵە، بە هۆی ئەندێشە، ھزر و ئازادی گەلی کوردەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە دیل گیراوە. لە هەمان کاتدا هێرشەکان بۆ سەر گەلی کورد بە ئامانجی لەناوبردنی بەردەوامن".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، "بە هیچ شێوەیەک گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان قبوڵ ناکرێت، ماوەی ٢٩ مانگە ڕێگە نادەن پارێزەرە و بنەماڵەکەی سەردانی ئیمراڵی بکەن. دەبێت ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سی پی تی ڕێگری لە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان بکەن و لەبارەی ژیان و تەندروستی زانیاری بە ڕایگشتی بدەن. نابێت لە دۆخێکی وەھا ھەستیاردا بێدەنگی هەڵبژێردرێت، چونکە ڕێبەری گەلی کورد هێڵی سوورە و نابێت گۆشەگیر بکرێت".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و کۆتایی بەم گۆشەگیرییە بهێنن. خاوەن هەڵوێست بن و بێدەنگ نەبن، چونکە ئەم گۆشەگیرییە دژی مرۆڤایەتی و مافەکانی ڕێبەر ئۆجالانە".
ژ.ن