لە هەولێر هێرشی داگیرکەری شەرمەزارکرا

لە هەولێر بە چالاکیەک هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و هاوکاری پەدەکە شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکەدا بانگەوازی بۆ دەرکردنی سوپای تورک لە خاکی کوردستانکرا.

لە هەولێر بە پیشەنگایەتی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (حزبی شیوعی)، پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان و تەڤگەری دیموکراتی گەلی کورد بە نوێنەرایەتی  نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەرانبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی کوردستان، لەگەڵ ئاستەنگیەکانی ئاسایشێ پەدەکە چالاکیان ئەنجامدا. لە جالاکیەکەدا پانکارتی دژی داگیرکەری بەرزکرایەوە و دروشمی ' تیرۆریست ئەردۆغان' و ' لەناو خاکی کوردستان دەرکەوە' و ' باکور، باشور ڕۆژهەڵات، یەک ئامانج و یەک خەبات' و سوپای تورک لە کوردستان دەرکەوە." وترانەوە.

لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێزەکانی پەدەکە دەوری چالاکوانانیان گرت و هێرشی چالاکوانانیان کرد. هێزەکانی پەدەکە دەستیان بەسەر تەلەفۆنی رۆژنامەنوساندا گرت. جەماوەری بەرخۆدانی کرد و دروشمیان وتەوە.

چالاکوانان بە یەک دەنگ بە دروشم بانگی دەرکردنی سوپای دگایرکەری تورک لەسەر خاکی کوردستان کرد.

چالاکوانان رایانگەیاند کە پێویستە رێگری لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بکرێت و بەم ئامانجە داواکاریەکیان پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

ف.ق