لە هەولێر و کۆیە ئاگری نەورۆز پیرۆزکرا

بەبۆنەی هاتنی نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر ئاگری نەورۆز بەبێ هیچ ئاهەنگێک کرایەوە و لە کۆیەش بە کۆمەڵ پێشوازی لە نەورۆز کرا.

لەگەڵ بوونی ڕێکاری تەندروستی، ئێوارەی ئه‌مڕۆ، لەسەر قەڵای هەولێر ئاگری نەورۆز بەبێ هیچ ئاهەنگێک کرایەوە.

کردنەوەی ئاگری نەورۆز بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی ئیداری شارەکە بەڕێوچوو، بڕیارە كاتژمێر ٨ی ئەمشه‌ویش یاریی‌ ئاگرین له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر بته‌قێنرێت.

هاوکات لە شارۆچکەی کۆیەش لە نزیک زانکۆی کۆیە ئاگری نەورۆز کرایەوە و هاوڵاتیان بە کۆبوونەوەی جەماوەریی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ف.ق