لە هەولێر ژنێک کوژرا

لە هەولێر ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

لە شاری هەولێری باشوری کوردستان ژنێک بە ناوی ئایشە سەزایی لەلایەن نەوزاد سەزایی هاوژینیەوە کوژرا.

بەپێی زانیاریەکان ئایشە سەزایی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ هاوسەر و ٥ مناڵی لە هەولێر نیشتەجێ بووە و هاوسەرەکەی ٥ ساڵە توندوتیژی لەبەرانبەر بەکاردەهێنێت.

بەپێی زانیاریەکان بریارە تەرمی ئایشە سەزایی لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ بەخاکبسپێردرێت. نەوزاد سەزایی کاتێک بە قاچاخی هەوڵیدا بچێتە تورکیا دەستگیرکرا.

ف.ق