لە جۆلەمێرگ ١١ هەرێم قەدەغەکران

دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ هاتوچۆی لە ١١ هەرێم بۆ ١٤ ڕۆژ قەدەغە کرد. بیانوەکەش 'ئۆپەڕاسیۆنی سەربازیە'.

بەپێی راگەیەنراوی پارێزگاری جۆلەمێرگ، ١١ هەرێم لە ناوەندی شار و ناوچەکانی وەک هەرێمی ئاسایشی تایبەت راگەیەنران.

سەرچاوە خۆجییەکان رایانگەیاند، لە هەرێمەکان دەست بە ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی کراوە.

لە زۆر شاری باکوری کوردستان چەندین ساڵە بە ئەنقەست هەریمەکان قەدەغە دەکرێن. بێ ئەوەی هیچ بیانویەک هەبێت، قەدەغەکە درێژ دەکرێتەوە.

ف.ق