لە جۆلەمێرگ ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: ٣٠ کەس دەستگیرکران

لە جۆلەمرگ و ناوچەکانی دەوروبەری ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی ئەنجامدران و نزیکەی ٣٠ کەس دەستگیرکران.

لە جۆلەمێرگ، ناوچەکانی گەڤەر و چەلێی سەر بەو شارە پۆلیس بە شێوەی هاوکات هەڵیکوتایە سەر چەندین دەیان ماڵ. نزیکەی ٣٠ کەس کە دایکانی ئاشتیشیان لەنێودایە دەستگیرکران.

دەستگیرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری جۆلەمێرگ.

هـ . ب