لە جەژنی ژیانەوەدا قەرەیلان لە پێناو یەکێتی و یەکڕیزییدا بانگەوازی راگەیاند

موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، داوای یەکێتی و یەکڕیزیی لە گەلی کوردی کرد و ڕایگەیاند "دەبێت لە هەموو پارچەکان گەل خۆی بەڕێکخستن بکات و لە بەرامبەر کردەوەکانی دوژمن بێدەنگ نەبێت، خۆی بپارێزێت".

موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، لە پەیامی ڤیدیۆییدا، کە لە ستێرک تی ڤی بڵاوکرایەوە، پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئابی کرد.

پەیامەکەی قەرەیلان بەم شێوەیەیە:

"پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە لە هەمووان دەکەین. بەناوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی ٣٩یەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب جاژنی ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، بە رێزەوە سڵاوی خۆمان، دڵسۆزی خۆمان پێسکەش دەکەین. جەژنی ژیانەوە لە سەرجەم گەلی کوردستان، گەلانی هەرێمەکە، لە مرۆڤایەتی پێشەکەوتنخواز، لە سەرجەم تێکۆشەران، کادرەکان، شەڕڤانان و گەریلاکانی ئازادی پیرۆز دەکەین. سەرجەم شەهیدمان لە کەسایەتی فەرماندەی نەمر هاوڕێ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و زیلانی گیانباز بە بیر دەهێنینەوە، لە بەردەم یادی ئەوان بەرێزەوە سەری خۆمان دادەنەوێنین، ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە. ئێمە دڵسۆزی هێڵی ئەوان دەبین، بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی یادی ئەوان بە زیندوویی رادەگرین.

هەڵمەتی ١٥ی ئاب لە بەرامبەر سیاسەتی قڕکردن و لەناوبردن، هەڵمەتی هەبوون  و ئازادی بوو. هەڵمەتی ١٥ی ئاب لەگەڵ خۆیدا رێنیسانس و سەردەمێکی رۆشنگەری سازکرد، شۆڕشی ئەندێشەیی هێنایە کایەوە. لەسەر ئەو بنەمایە، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی ژن، شۆڕشی سیاسی لە کوردستان بەرەوپێشبرد و لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵگایەکی نوێی بونیادنا. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٣٩ ساڵە لە پێناو پاراستنی گەلەکەمان تێدەکۆشین، بەهاکانی مرۆڤایەتی لە ماوەی ٣٩ ساڵدا داستانی قارەمانێتی هاتنە ئاراوە. بەتایبەتی ٨ ساڵی رابردوو داگیرکەری تورکیا لە پێناو لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، بۆ ئەوەی سیاسەتی جینۆساید سەربخات لە دژی ئێمە، لە دژی گەلەکەمان هێرشێکی بەرفراوانی دەستپێکرد. لەسەر بناغەی سیستمی ئیمراڵی سیاسەتی قڕکردن لە سەرجەم کوردستان بەڕێوەبرا. لە بەرامبەر ئەوەدا لە پێشەوە هەڵوێستی رێبەر ئاپۆ واتادا و مێژووییە و شان بە شانی ئەوەش بەرخودانی سیاسەتی کورد، بەرخودانی بزوتنەوە دیموکراتیکە سۆسیالیستەکانی تورکیا، بەرخودانی سەرجەم گەلەکەمان، لە زیندانەکان بەرخودان هەڤاڵانمان، لە شەقامەکان بەرخودانی گەلەکەمان هاتە ئاراوە. بەڵام دەزانرێت کە داگیرکەری تورکیا بەرفراوانترین هێرشەکانی خۆی کردە سەر گەریلا. هێرشە بەرفراوانەکانی لە سەر بناغەی تەکنەلۆژیای سەردەم لە باکووری کوردستان، لە رۆژئاوای کوردستان، لە شەنگال، لەسەر هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشخست. لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی دوژمندا لە ماوەی ٨ ساڵدا بەرخودانێکی گەورە و مێژوویی هاتە ئاراوە. رێبواران و شوێنکەوتوانی فەرماندە هاوڕێ عەگید و هاوڕێیانی فەرماندەی فازڵ بۆتان بەرخودانێک بەڕێوەبرد. ئێمە هەموو شەهیدان لەو بەرخودانە ئەفسانەییە لە کەسایەتی هاوڕێ ئزاد سیسەر، دەلال ئامەد، ئاتاکان ماهیر، زاکی شەنگالی، دۆغان سیپان، چەتین سێوەرەگ، چیچەک بۆتان، یڵماز دێرسیم و هاوڕێی هێژا فەرماندە لەیلا سورخوێندا هەموو هاورێیان بەبیر دەهێنینەوە. ئەوان ئەم داستانە مێژووییەیان نوسیەوە.

بەتایبەتی ٣ ساڵی رابردوو دوژمن بۆ ئەوەی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای بە تەواوەتی لەناو ببات، بۆ ئەوەی لە سەر ئەو بناغەیە دەستکەوتەکانی گەلی کورد هەر هەموویان پاکتاو بکات هێرشێکی بەرفراوانی دەستپێکرد لە گارە و دواتریش لە دژی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستی بە هێرش کرد. لە بنەڕەتەوە لە سەر تەواوی باشووری کوردستان دەستی بە هێرش کرد. لێرەدا بە تایبەتی لە ناوەندی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئەو بەرخودانەی ئەنجامدرا، لە مێژوویی گەلەکەماندا، بزوتنەوەکەماندا لاپەڕەیەکی نوێیە. یەکەمجارە بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە هەمان سەنگەرەدا هێزەکانی کورد، خۆڕاگرانی کورد لەبەرامبەر داگیرکەریی تورکیا رادەوەستن، خۆڕاگری دەکەن. ئەمە بۆ سەرتاسەری کوردستان شانازییە، سەربەرزییە. ئەو بەرخودانەی ئەنجام دەدرێت تەنیا بەرامبەر بە دەیان هەزار سەرباز نییە، لەم شەڕەد بە تایبەتی تەکنەلۆژیای ئاسمانی تەواوی تەکنەلۆژیای سەردەم بەکاردەهێنرێت. لە هەمان کاتدا ئەم دوژمنە ترسەنۆک، خائینە، چەکی قەدەغەکراوی وەک کیمیایی، ئەتۆمی تاکتیکیش لە بەرامبەر هێزەکانماندا بەکاردەهێنێت. بەڵام سەرباری هەموو ئەوانە بەرخودان ئێستاش بەردەوامە لە پشتمانەوە، لەهەمان کاتدا لە هونەری شەڕدا لاپەڕەی نوێ هەڵدرایەوە. یاخود هێزێکی بچووک، بە زانست، بە تاکتیک، بە ئیرادە چون دەتوانێت لە بەرامبەر هێزێکی گەورەی خاوەن هەموو توانا و دەرفەت خۆڕاگری بکات و بگاتە ئەنجام. بۆ ئەوە نمونەیەکی گەورەیە. لەم بەرخودانەشدا بێ گومان ژمارەیەکی زۆر قوربانیمان دا. فەرماندە بە نرخەکانمان، جەنگاوەرانی گیانباز بە رەنجی ئەوان هاتەدی، بە رەنجی کچ و کوڕانی ئەم نەتەوەیە هاتەدی. بە ئاسانی نەهاتەدی. ئێمە هەموو ئەوان لە کەسایەتی هاوڕێ شۆڕش، جومالی، چاڤڕێ، باگەر، ئاڤزەم، دەلیل، نالین، نوری، مزگینەکان بەربیر دەهێنینەوە. ئێمە رێبوار و شوێنکەوتووی ئەوان دەبین، ئەوان رچەیان بۆ ئێمە شکاند و رێگەیان بۆ کردینەوە. ئەوان تاکتیکیان پێنیشانداین، بەرخودانی خۆیان روونکردەوە.لەسەر ئەو بنەمایە سەرباری ئەوەی دوژمن لە هێزە بیانییەکانی دەرەوە یارمەتی و پاڵپشتی وەردەگرێت و سەرەڕای ئەوەی هێڵی هاوکار و داردەستی کورد پشتیوانی دوژمن دەکات، بەڵام دەوڵەتی تورک سەرنەکەوت. ئەنجامەکانی سێ رابردوو لەبەر چاون ئەوەتا هێشتا لێرە شەڕ بەردەوامە. یاخود دوژمن ئاشکرایە کە لە هێرشەکانیدا تووشی چەقین و بە بنبەست گەیشتن هاتووە. دوژمن لە بنچینەدا دەیویست لە سەد ساڵەی کۆماردا سەرکەوتنی خۆی رابگەیەنێت. بەو جۆرە سیاسەتی جینۆساید بەسەر کوردستاندا باڵادەست بکات و لەسەر هەموو گەلانی ناوچەکە بەرەوپێشی ببات. بەتایبەتی لەسەر سوریا و عێراق. پلانی دوژمن ئەمە بوو. بەڵام بۆی جێبەجێ نەکرا.

ئێستا سەد ساڵەی کۆمار نزیک بووەتەوە، لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا سەرلەنوێ پلانی خۆی دادەڕێژێت. بۆ سەدەی دووەم، ستراتیژیی خۆی ئاشکرا دەکات. زۆر سەرنجڕاکێشە لە وپلانە نوێیەیاندا جارێکیتر جیبەجێکردنی جینۆساید لە کوردستانیان کردووەتە یەکەم خاڵ. یاخود ئاشکرایە کە دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە و ئەرگەنەکۆن لەسەر خوێنی کورد، لەناوبردنی گەلی کورد دەیەوێت خۆی بهێڵێتەوە، ئەو سیاسەتە لە سەر هێڵی ئیتحاد تەرەقی نەژادپەرست، سۆڤێنیست ئەنجام دەدرێت نەک هەر بۆ گەلەکەمان مەترسیە، بۆ گەلانی هەرێمەکەش مەترسیە. ئەوان دەیانەوێت بە داگیرکەری میساقی میللی لە سوریا و عێراق ئیرادەی گەلی عەرەب و گەلانی هەرێمەکە سەرکوت بکات. ئەمە بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە مەترسیەکی گەورەیە. لە بەرامبەر ئەوەدا دەبێت ئێمە وەک گەل خۆمان بە رێکخستن بکەین، یەکێتی نەتەوەیی ساز بکەین. بەڵام دەبێت لە سر بنەمای هاوپەیمانی کورد و عەرەب، هەموو گەلانی هەرێمەکە، هەموو سۆسیالیستەکان، بزوتنەوە دیموکراتەکانی هەرێمەکە لە بەرامبەر شەپۆلی فاشیزم بێدەنگ نەبین، یەکگرتوویی ساز بکەین، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی بەرەوپێش ببەین. لەم سەردەمەدا ئەرکی شۆڕشگێڕی کە نابێت پشتگوێ بخرێت و هەڵپەسێردرێت ئەمەیە. بێگومان هەر هیچ نەبێت دەبێت مرۆڤ ئەو ئەرکە راپەڕێنن.

گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ لە کوردستان وەک سیاسەتی قڕکردن و جینۆساید کاری پێدەکرێت. لە تورکیا وەک گۆشەگیری لە سەر ئازادی و دیموکراسیی تورکیا خۆی وێنا دەکات. تا ئێمە لە بەرامبەر سیاسەتی گۆشەگیری هەنگاوی بەرفراوان نەگرینەبەر و گۆشەگیری هەڵنەوەشێنین دیموکراسی و ئازادی لە تورکیا و هەرێمەکە مسۆگەر نابێت. دەبێت ئەو راستیە بزانین. لەئێستادا هەندێک رێکخراوی دیموکراتیک و مافەکانی مرۆڤ و سەندیکاکانی ئەوروپا لەپێناو رێبەر ئاپۆ کەمپینی ئازادییان راگەیاندووە. ئەوە بابەتێکی زۆر بەنرخ و شکۆمەندانەیە. سڵاو لە سەندیکاکانی بەریتانیا، کرێکارانی سەندیکاکانی بەریتانیا دەکەین. سڵاو لە تەواوی ئەو سەندیکایانە دەکەین کە لە وڵاتانی جیاجیای ئەوروپا و لە هێزە دیموکراسیخوازەکانەوە پشتیوانیان لە کەمپینەکە کردووە. سڵاو لە بزوتنەوە پێشکەوتنخوازەکان، دیموکراتەکانی ئەمریکای لاتین، ئەفریقای باشوور دەکەین. سڵاو ئاراستەی گەلەکەمان لە ئەوروپا و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە لە تێکۆشاندا رۆڵ دەگێڕن. سڵاو لە هەموو ئەوانە. سڵاو لە هاوپەیمانی کورد و عەرەب کە لەمڕۆدا رووی لە هەڵکشانە. سڵاو لە هەر هەموویان.

ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەموو ساڵێک لە ساڵیادەکەدا بەڵێن دەدەین کە گەلەکەمان و وڵاتەکەمان بپارێزین. لەهەموو شوێنێک لەپێناو پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان ئەرکەکانمان رادەپەڕێنین. ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنەمانین. ئێستا جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە، تائێستا بەڵێنەکانمان بە نرخی گیانی خۆشمان بێت جێبەجێمان کردوون. ئێمە وەک جەنگاوەرانی رێبەر ئاپۆ سوێند و پەیمانەکانمان بەجێدەهێنین. ئێمە بەو جۆرە فێربووین. پێدەنێینە ٤٠ ساڵەوە. ٣٩ ساڵە لە سەر بناغەی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، لەسەر ئەزمونی ٣٩ ساڵەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەمرۆ گەیاندوومانەتە ئاستێک. بەتایبەتیش لە سەر بنچینەی پڕۆژە سەرلەنوێ رێکخستنەوە و نۆژەنکردنەوە، کرانەوەی تاکتیکی، قووڵایی تاکتیکی، سەروەربوون و باڵادەستبوونی تەکنیکی. ئەمرۆ پێرفۆرمانسی گەریلا زیاتر بەهێزە. ئەوە لە پراتیکیشدا دیارە. گەریلا تائێستا سەلماندوویەتی کە هێزێکی لەبن نەهاتوو و نەبەزە. بەڵام دوژمن پێداگری دەکات. ئێستا ئەمرۆ ئەو ئاستەی گەریلا پێی گەیشتووە لەسەر زەوی و لە ژێر زەوی بە گوێرەی دەرفەتەکانی خۆی لە ئاسمانیش بەرگریی لەم گەلە دەکات. لە بەرامبەر دوژمن خۆڕاگری دەکات. دەبێت دوژمن باش بزانێت، ناتوانێت. هەرچەندە هەندێک کوردیشی لەگەڵدا بێت، بەڵام ناتوانێت وەک گەل، وەک بزوتنەوە لەناومان ببات. دەبێت دەستبەرداری ئەو سیاسەتەی کۆمەڵکوژی ببێت. بەم جۆرە سەربازەکانی نەخاتە ناو هێرش، نەیاننێرێت بۆ سەر سەنگەرەکانی هەڤاڵانمان. کاتێک بەم جۆرە هێرش بکات و بێتە سەر سەنگەرەکانی هەڤاڵانمان، ئەگەر ئەو سەربازانە بمرن، ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی ئێمە نابێت. ئۆباڵی لە ئەستۆی ئەوانەیە کە فەرمانیان پێدەدەن. دەبێت هەموو گەلی تورکیا ئەوە بزانێت، ئێمە شەڕی خۆپاراستن دەکەین و هێرشمان نەکردووەتە سەر کەس. دەبێت کاربەدەستانی تورکیا بزانن بە سیاسەتی قڕکردن و کوشتن ناتوانن بگەنە ئەنجام. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان جارێکیتر نەبەزین و نەکەوتنی خۆیان دەسەلمێننەوە. لەساڵی ٤٠ەمیندا خۆی دەگەیەنێتە ئاستی گەریلای سەرکەوتن، ئامانجەکە بەم جۆرەیە.

گەریلا لە سەردەمی نوێدا، لە ساڵی ٤٠ەمین دا ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت. بناغەیەک بە ڕەنجی ڕێبەر ئاپۆ و فیداکاری شەهیدان دامەزراوە. لەسەر ئەو بنەمایە ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت. بەڵام ئێمە لە قۆناغێکی گرنگداین و ئەو هێڵەی کە دەبێت کاری لەسەر بکەین، هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە. دەبێت گەلەکەمان بەشداری تێدا بکات، لەم کاتە گرنگەدا خاوەنداری لە ئەرکەکانی بکات، هەموو وڵاتپارێزان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن. بەتایبەتی پێویستە گەنجان و ژنانی کوردستان ڕۆڵ بگێڕن و خۆیان بەڕێکخستن بکەن و شەپۆلی سەرھەڵدانی جەماوەری بەرەوپێش ببەن. وەک سەرەتای شۆڕشی ژیانەوە. لەم ڕووەوە بانگەوازی ئێمە بۆ گەلەکەمان ئەوەیە: یەکێتی و یەکڕیزی خۆیان بونیاد بنێن. ڕاستە یەکێتی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەکەدا پێویستە، بەڵام هەر بەشێک دەبێت لە ناوخۆی خۆیدا یەکڕیزیی دروست بکات و خۆی ڕێکبخات و لەبەرامبەر کردەوەی دوژمن بێدەنگ نەبێت و پارێزگاری لە خۆی بکات. دوژمن بە شێوازی جۆراوجۆر هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەنجان. دەبێت لەبەرامبەریان بە شێوەیەکی ڕێکخراو وەڵام بدەینەوە. بەم شێوەیە دەتوانین شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ گەشتر بکەین و هێرشەکانی دوژمن ھەڵبگەڕێنینەوە، ڕێگەش بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان خۆش بکەین. دەبێت باوەڕمان بەوە ھەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت بزانین ئێمە هێزین، خاوەن ئیرادەین. گەورەترین ھێزە خودی گەلە، خودی ئێمەین. دەبێت هەموو وڵاتپارێزان باوەڕیان بەوە ھەبێت. کوردستان بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ئازاد نابێت. ئەوە تاکتیکێکە. بنەمای ئازادی بە ھێزی گەل و مامەڵە و جوڵانەوە لەگەڵ گەلە. بە شەڕە، بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە. بە تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتییە بە هەموو جۆرەکانیەوە. تێکۆشانی دیموکراتیک، نەتەوەییە. پێویستە هەمووان ئەمە پەیڕەو بکەن. ئەگەر ئەوە پەیڕەو بکەن، لەوبڕوایەداین ساڵی ٤٠ەمین، دەبێتە ساڵێکی گەورە. لە ساڵی ٤٠ەمیندا تێکۆشان لەپێناو ئازادی کوردستان بەگوڕتردەبێت. هیوای ئێمە، بڕوای ئێمەیە. لەسەر بنەمای ئەو هیوا و باوەڕە، لە ڕێپێوانی سەردەمدا، ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەر و ئازادی کوردستان لە ئێستا بەدواوە بۆ هەموو تێکۆشەر، گەلی وڵاتپارێزمان، بۆ هەموو ھەڤاڵان بە ڕۆحی ١٥ی ئاب ھیوای سەرکەوتن دەخوازین. لەسەر ئەو بنەمایە دەڵێین: لە ساڵی ٤٠ەمین دا ڕۆحی عەگید، زیلانەکان، ڕۆحی ١٥ی ئاب هێندەی تر گەشتر دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە، جارێکی دیکە پیرۆزبای جەژنی ئێوە، جەژنی ژیانەوە دەکەین و بەڕێزەوە بۆ هەمووتان سڵاوی شۆڕشگێڕانە دەنێرین. ئێمە دەڵێین بژی ڕۆحی ١٥ی ئاب، بژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، ژن، ژیان، ئازادی، بژی سەرۆک ئاپۆ."

هـ . ب