لە جزیر هەڵکوتانە سەر ماڵان: ٣ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک لە جزیر هەڵیانکوتایە سەرماڵان و ٣ کەسیان دەستگیرکرد.

لە ناوچەی جزیری شڕنەخ پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان لە گەڕەکی نور. لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا محەمد زەکی ئاکل، سەکڤان دورو و رەمەزان ئاکچا دەستگیرکران.

ئەو کەسانەی دەستگیرکران گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایسی ناوچەکە.

لەم بارەوە راگەیەندرا کە ئەگەری هەیە ژمارەی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون زیاتر بێت.

هـ . ب