لە کامپێکی زاخۆ ئاگر کەوتەوە و ٣ هاووڵاتیی شەنگالی گیانیان لە دەستدا
لە کامپی پەنابەران لە زاخۆ، کە هاووڵاتییانی شەنگالی تیادایە، ئاگر کەوتەوە و بەو هۆیەوە ٣ کەس گیانیان لە دەستدا و ٥ کەسی تریش بریندار بوون.
لە کامپی پەنابەران لە زاخۆ، کە هاووڵاتییانی شەنگالی تیادایە، ئاگر کەوتەوە و بەو هۆیەوە ٣ کەس گیانیان لە دەستدا و ٥ کەسی تریش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە کاتژمێر ٠٢:٠٠ نیوە شەوی رابردوو لە کامپی برسڤی ٢ لە زاخۆ لە باشووری کوردستان کەوتووەوە. ئەو کامپە هاووڵاتییە ئاوارەکانی شەنگالی تیادایە، کە دوای فەرمانی ٢٠١٤ لە شەنگال کۆچبەربوون.
ئاماژە بەوە دەکرێت، ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا بووە و ٥ چادر ئاگریان تێبەربووە. بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و بریتین لە خالید ئەلیاس خەڵکی کۆمەڵگەى سیبا شێخ خدر و ٢ منداڵی. هاوکات بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەوە ٥ کەسی تر بریندار بوون، کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
ئەوە جاری یەکەم نییە، کە لەکامپی ئێزدییەکان لە باشووری کوردستان ئاگر دەکەوێتەوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠دا لە کامپی چەمیشکۆی لە زاخۆ ئاگرێکی تر کەوتوەتەوە و ١٢ چادری شەنگالییەکان سوتا.
دەیان هەزار هاووڵاتیی شەنگال، کە ناچاری کۆچبەری بوون لە زیاتر لە ٢٠ کەمپی باشووری کوردستاندا نیشتەجێ کراون و بەهۆی کەمتەرخەمیی دەسەڵاتی هەرێمەوە، لە دۆخی گەمارۆداندان و لەهەلومەرجێکی قورس دا دەژین. بۆیە ئەو هاووڵاتییە شەنگالییانەى، کە دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێت دەگەڕێنەوە بۆ شەنگالی زێدی خۆیان.
ژ.ت