لە کانی خەزالان پۆلیس هێرشی کردە سەر دووکەس
دوو پۆلیسی مەدەنیی چەکدار لە ناوچەی کانی خەزالان لە رحا لەسەر شەقامەکاندا هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەس و ئەشکەنجەیان کردن.
دوو پۆلیسی مەدەنیی چەکدار لە ناوچەی کانی خەزالان لە رحا لەسەر شەقامەکاندا هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەس و ئەشکەنجەیان کردن.
پۆلیسی مەدەنیی دەوڵەتى تورک لە شەقامی محەمەد عاکیف ئەرسۆی لە ناوچەی کانی خەزالان لە پارێزگای رحا بە پاسای ئەوەى "رێگرییان لێکردوون" هێرشیان کردە سەر دوو کەس و ئەشکەنجەیان کردن.
بە پێی ئەو دیمەن و تۆمارانەى بە کامێرای مۆبایلی هاووڵاتییان لە شوێنێ هێرش و پەلامارەکەى پۆلیسی دەوڵەتی تورک تۆمارکراون، دوو کەس بە چەکەوە و بە ئۆتۆمبێلەکەیان ڕێگا لە ئۆتۆمبێلک دەگرن و دوو کەس لە ئۆتۆمبێلەکە دەهێننە دەرەوە و دەستیان بە لێدان و ئەشکەنجەیان کردووە.
لە دیمەنەکەدا یەکێک لەو کەسانەی ئەشکەنجە دەکرێت دەڵێت، "ئۆتۆمبێلەکەی نەبینیوە".
پۆلیسە ئەشکەنجەکەر و پەلاماردەرەکانی دەوڵەتی تورک ئەو دوو کەسیان، کە لە شەقامەکاندا ئەشکەنجە کردبوو لەگەڵ خۆیان بردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کانی خەزالان.
ژ.ت