لە خانەقین بومەلەرزە ڕوویدا

لە خانەقینی باشووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە پلەی ٣.١ ڕوویدا.

لە باشوری کوردستان لە ناوچەی خانەقین - قەسری شیرین بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٣.١ ، لە کاتژمێر ٠٦:٣٠ ی ئەم بەیانییە بە کاتی ناوخۆیی ڕوویدا. بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری ژێر زەویدا ڕوویداوە.

لە قەزای کەلاری گەرمیانیش هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.

دوێنێش لە شاری خۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک ڕوویدابوو.

ژ.ت