لە خانەقین دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە ئەنجام درا
لە خانەقین حیزبی شیوعی کوردستان لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام دا.
لە خانەقین حیزبی شیوعی کوردستان لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام دا.
ئەمرۆ لە شارۆچکەی خانەقینی سەربە پارێزگای دیالە، حیزبی شیوعی کوردستان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕێکخست، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکە و چالاکوان و ڕۆژنامەنوسان لە گردبوونەوەکەدا بەشداربوون.
"ئامانجمان شەرمەزارکرکردنی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکی فاشیستە"
بەرپرسی کۆمیتەی خانەقینی حیزبی شیوعی کوردستان، عەباس ڕەحمان باسی لەوە کرد هیچ لایەنێکی کوردی بەشدار نەبوونە لە گردبوونەوەکە و وتی: "دەبوو لەم گردبوونەوەیە بەشدار بوونایە، بەڵام بەداخەوە جگە لە حیزبی شیوعی و ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان، هیچ لایەنێکی تر بەشدار نەبووە. ئامانجی ئێمە لەم گردبوونەوەیە، ئیدانەکردنی لە شکرکێشیەکانی سوپای تورکی فاشیستە کە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە".
"گەلی خانەقین دژی هەموو داگیرکارییەکە بۆ سەرخاکی هەرێمی کوردستان"
لە درێژەی قسەکانیدا عەباس ڕەحمان باسی لەوە کرد حیزبی شیوعی کوردستان چەند جارێکی تر گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجامداوە لە دژی داگیرکارییەکان و وتی: " ئامانجی گەورەمان ئەوەیە بڵێین؛ خانەقین شارێکی کوردییە و دژی هەموو جۆرە هێرش و داگیرکارییەک دەبێتەوە بۆ سەرخاکی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت."
لە کۆتایی قسەکانیدا عەباس ڕەحمان باسی لەوە کرد دەبێ هەڵوێست هەبێ دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و وتی: "هیچ هەڵوێستێکمان لە حکومەتی هەرێمی کورستان و عێراق نەبینیوە، دەمانەوێت دەنگمان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بگات بۆ ئەوەی دژ بە داگیرکارییەکان بوەستنەوە."