لە خۆپیشاندانەکانی کەرکوکدا ٤ گەنجی کورد شەهید کران
بە گوێرەی ئاماری کۆتایی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ سەر کوردانی کەرکوک کە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان ئەنجامدابوو، ٤ گەنجی کورد ژیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش برینداربوون.
بە گوێرەی ئاماری کۆتایی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ سەر کوردانی کەرکوک کە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان ئەنجامدابوو، ٤ گەنجی کورد ژیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش برینداربوون.
لە کەرکوک لە دژی داخستنی رێگەی کەرکوک-هەولێر کە بەرەی تورکمانی و گروپە سوننەکان ئەنجامیاندابوو، لە ٢ی ئەیلولدا هاووڵاتیانی کورد خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا. ئاماری زیانەکانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندانە بەرزتر بوەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنیوز لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا کە بە فیشەکی جەنگی ئەنجامدراوە، ٤ گەنجی کورد بە ناوەکانی هاوکار عەبدوڵا، حسێن سابیر، هەڤاڵ ستار و هاوڕێ ئەکبەر ژیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەسیش برینداربوون.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی پێشهاتەکانی کەرکوکەوە هاتوجۆ لە ناو ئەو شارە قەدەغە کراوە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قەدەغەی هاتووچۆ کۆتایهات و لەئێستادا دۆخی شارەکە هێور بووەتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی کەرکوک لە پەرلەمان کۆببێتەوە و دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ بکەن.
هـ . ب