لە کەلار تەقینەوەیەک روویدا

لەبەردەم ماڵی بەرپرسی لقی ٢٢ـی پەدەكە لە شارۆچكەی كەلار تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەى سووتا، تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانییەکان نەخراوەتەڕوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان كەمێك پێش ئێستا لەبەردەم ماڵی ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی ٢٢ـی پەدەكە لە شارۆچكەی كەلار تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەى سووتا، بەڵام تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانییەکان نەزانراوە.

دواى ڕووداوەکە تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەکەیان داوە.

تەقینەوەكە لەكاتێكدا بووە، ئەو بەرپرسەی پەدەكە بەنیازی چونە سەرکارەکەى بووە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵانی نزیك ڕووداوەكە، تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبی لكێندراوەوە بووە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوودا هەڵبژاردنی ناوخۆیی پەدەكە لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا، هەڵبژاردنەكە لە لقی ٢٢ـی گەرمیان گرژی تێكەوتوو و بووە هۆی ناڕەزایەتی و بەریەککەوتنی بەشێك لە کادران و لایەنگرانی ئەو حزبە.

هـ . ب