لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی سەربازانی تورکدا لە وان روفاتی مرۆڤ دۆزرایەوە

لە ناوچەی رێیا ئاڤریشمی پارێزگای وان، لە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبوونی سەربازانی تورکدا روفاتی مرۆڤ دۆزرایەوە، کاتێک بەهۆی ئەوەی باڵەخانەیەک بەهۆی بومەلەرزەوە زیانی بەرکەوتووە و رووخێنرا.

بەهۆی ئەوەی باڵەخانەیەکی کۆمەلگایەتی نیشتەجێبوون لە بومەلەرزەی ٢٠١١دا زیانی بەرکەوتبوو، هەڵوەشێنرا. لە ئەنجامی هەڵکەندنی زەویدا روفاتی مرۆڤ دۆزرایەوە.

دوای هەڵوەشاندنی باڵەخانەکە، روفاتی مرۆڤ دۆزرانەوە. دوای ئەوەی هەواڵەکە بڵاوبووەوە، لە دەوروبەری باڵەخانەکە، رێوشوێنی ئەمنی گیرایەبەر و رێگە نەدرا کەس لە شوێنی رووداوەکە نزیک ببێتەوە.

لەبەرئەوەی روفاتی مرۆڤ لە نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی سەربازانی تورک دۆزرانەوە، تیرۆرەکانی دەوڵەت لە ساڵی ١٩٩٠ کەوتەوە بیری هاوڵاتیان.

ف.ق