لە کەمپی کەبەرتۆی ئێزدیان ئاگر کەوتەوە
ئەمڕۆ لە کەمپی کەبەرتۆی دهۆک کە تایبەتە بەو ئێزدیانەی لە ساڵی ٢٠١٤دا بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعش ئاوارە بوون، ئاگر کەوتەوە.
ئەمڕۆ لە کەمپی کەبەرتۆی دهۆک کە تایبەتە بەو ئێزدیانەی لە ساڵی ٢٠١٤دا بەهۆی هێرشی چەتەکانی داعش ئاوارە بوون، ئاگر کەوتەوە.
کەمپەکە دەکەوێت پارێزگای دهۆکی باشوری کوردستان کە تایبەتە بە هاوڵاتیانی ئێزدی کە دوای هێرشی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا ئاوارە بوون.
بەگوێرەی زانیاریەکان ئاگرەکە لە سێ چادر کەوتووەتەوە و بە تەواوی سووتاون. بەگوێرەی لێکۆلینەوەکان دەرکەوت کە ئاگرەکە بەهۆی شورتی کارەباوە بووە.
زیانی گیانی دروست نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆر مادی بەر خانەوادە ئێزیەکان کەوتووە.
ف.ق