لە کەرکوک، بەبۆنەی ٤ی نیسانەوە چالاکییەک بەڕیوەچوو
لە کەرکوک، بەبۆنەی رۆژی ٤ی نیسان کە دەکاتە رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان، چالاکییەک ڕێکخرا.
لە کەرکوک، بەبۆنەی رۆژی ٤ی نیسان کە دەکاتە رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان، چالاکییەک ڕێکخرا.
ئێوارەی رۆژی یەک شەممە، لە گەرەکی ڕەحیماوە لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک)، کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان و تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بەبۆنەی ٧٥هەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، لە چوارچیوەی مەراسیمێکدا بۆ بەرزڕاگرتن و پیرۆزکردنی ئەو رۆژە سینەفزێۆنێک پیشکەش کرا.
لە چالاکییەکدا زیاتر لە (٥٠)کەس لە ژنان و گەنجانی شارەکە بەشداربوون، سەرەتای چالاکییەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد پاشان سەبارەت بە ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان قسە بۆ ئامادەبووانی چالاکییەکە کرا، پاشان سینەفزیۆنێک لەسەر ژیاننامە و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان پێشکەش بە ئامادەبووانی چآلاکییەکە کرا.
لە کۆتایدا، دروشمەکانی (بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێ)لەلایەن ئامادەبووان ووترایەوە و رۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئۆجەلان پیرۆزکرا و بەم جۆرە چالاکییەکە کۆتایی هات.
هـ . ب