لە کەرکوک، گڵکۆی شەهیدان خاوێن کرایەوە
لە شاری کەرکوک، گەنجانی ووڵاتپارێز و (ڕەژاک) و تەڤگەری ئازادی لە چوارچێوەی خاوەنداری لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان، لە چالاکییەکدا گڵکۆی شەهیدانیان خاوێن کردەوە.
لە شاری کەرکوک، گەنجانی ووڵاتپارێز و (ڕەژاک) و تەڤگەری ئازادی لە چوارچێوەی خاوەنداری لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان، لە چالاکییەکدا گڵکۆی شەهیدانیان خاوێن کردەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ، لە گۆڕستانی ڕەحیماوە لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، بەدەستپێشخەری کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان و بە هاوکاری ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک) و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بە ئامانجی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و خاوەنداری لێکردنیان هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ خاوێن کردنەوەی گڵکۆی شەهیدان.
جێگای باسە، لە گۆڕستانی گەرەکی ڕەحیماوە، دەستیان کرد بە خاوێن کردنەوەی گۆڕی ژمارەیەک شەهیدی کەرکوک کە لە رۆژئاوای کوردستان شەهیدبوو بوون، لە چالاکییەدا هەریەکە لە کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (ڕەژاک) و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، گڵکۆی شەهیدانیان خاوێن کردەوە و گوڵ و نەمامیان چاند و ناوی شەهیدان و دروشم و ئاڵای سەر گۆڕەکانیان بە بۆیاغ کردن تۆخ کردەوە و دووبارە نوێ کرایەوە.
هەروەها لەکاتی هەڵمەتی خاوێن کردنەوەی گڵکۆی شەهیدان بنەماڵەی بەشێک لەو شەهیدانە ئامادەبوون و لە بەرامبەر بنەماڵەی شەهیدان هەر یەکە لە گەنجانی ووڵاتپارێز، (ڕەژاک) و تەڤگەری ئازادی پەیمانیان دووپات کردەوە کە خاوەنداری لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان بکەن و درێژە پێدەری ئەو ڕێبازەبن کە ئەو شەهیدانە لەپێناویدا شەهید بوونە.
هـ . ب