لە کەرکوک: پەردە لەسەر تاوانێکی پەدەکە ھەڵ دەدرێتەوە

ساھیرە غەرەب ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وێنەی دوو تەرم بڵاوەکاتەوە، کە پەدەکە کوشتوونی و لە مەنھۆڵی بارەگایەکی حزبەکەی لە کەرکوک حەشاریداون.

ماوەی چەند رۆژێکە بەرپرسانی پەدەکە بە مەبەستی بانگەشەی ھەڵبژاردن و پروپاگەندە بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەنگۆی ئەوە بڵاودەکەنەوە  کە دەگەرێنەوە بۆ کەرکوک، بۆ ئەوە مەبەستەش داوایەکیان ئاراستەی فەرماندە ئۆپراسێۆنەکانی عێراق کردوە، کە بارەگای حزبەکەیان کە دەکەوێتە سەر رێگای ھەولێر لە گەڕەکی شۆراوی کەرکوک، رادەست بکرێتەوە.

بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پەدەکە یەکێک لە بارەگاکانی ئەو حزبەیە، کە لە کاتی ڕووداوەکانی ١٦ ئەکتۆبەر ٢٠١٧ بەبێ تەقاندنی یەک فیشەک ڕادەستی سوپای عێراقی کرد و چەکدارەکانی ئەو حزبە شارەکەیان چۆلکرد، لەکاتی دەستبەسەردا گرتنی ئەو بارەگایە، سوپای عێراق تەرمی دوو کەسیان لەو بارەگایە دۆزیەوە، کە چەکدارانی پەدەکە پێشتر کوشتبوویانن و لە نێو مەنھۆڵی ئاوەرۆی بارەگاکەدا حەشاریدابوون.

لە ئیستادا کە پەدەکە جارێکی دیکە دەستی بە موزایدەکردن و پروپاگەندە کردوە بەسەر ھاوڵاتیانی کەرکودا، لە بەرامبەردیشدا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ساهیرە غەرەب ئەو وێنانەی بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژە بە تاوانی پەدەکە دەکات بەرامبەر هاڵاتیان و دەڵێت: دوای ١٦-ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بەم شێوەیە تەرم لەنێو مەنهۆڵ و ئاوەڕۆی ئەو بارەگایەدا دۆزرایەوە، کەچی ئاسایشی پارتی زۆر بێباکانە نوسراوێکی رادەستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک کردووە و داوایکردووە بارەگاکەیان چۆڵ بکات. ئەو پەرلەمانتارە هۆشداری لەرادەستکردنی بارەگاکە بە پارتی دەدات و دەڵێت" شەڕی ناوخۆیی رودەدات ".

هـ . ب