لە کەرکوک ساڵرۆژی پیلانگێری سەر ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرا
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان ساڵرۆژی پیلانگێری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لەلایەن تەڤگەری ئازادییەوە ئیدانە و شەرمەزار کرا.
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان ساڵرۆژی پیلانگێری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لەلایەن تەڤگەری ئازادییەوە ئیدانە و شەرمەزار کرا.
نێوەرۆی ئەمرۆ لە ٢٤هەمین ساڵیادی پلانگێری ١٥ی شوبات، لە بارەگای ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستانەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەو پلانگێرییە نێونەتەوەیی لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی تەڤگەری ئازادییەوە ئیدانە و شەرمەزار کرا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکدا، کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بەیاننامەیەک بۆ ڕایگشتی خوێندرایەوە،
کۆمەڵ سەرمەد بەناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستانەوە، بەیاننامەکەی خوێندەوە و ووتی: "ڕێبەری گەلان بەرێز عەبوڵا ئۆجەلان، ٢٤ ساڵە ) لەژووری تاکەکەسی دایە لەدوورگەی ئیمڕالی، تا ئێستا بچووکترین سازشی لەمافی گەلەکەی نەکردووە بۆ ئازادیی فیزیکی خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ٢٢ مانگ تێپەڕدەبێت کە گۆشەگیرییەکی توندی لەسەر بەڕێوەدەچێت و هیچ لێدوان و پەیامێکی ناگات بە گەلی کورد، ڕێگە بەخانەوادە و پارێزەرانی نادرێت سەردانی بکەن".
لە کۆتایی قسەکانیدا کۆمەڵ سەرمەد، سەبارەت بە بێ دەنگی ناوەندە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: "لە هەمانكاتدا دادگای نێودەوڵەتی و سی پی تی لە بەرامبەر ئەو گۆشەگیری و ئەشكەنجەیەدا بێدەنگ و هیچ هەڵوێستێكیان نیە ئەمەش دوورە لە هەموو بەهاو بنەمایەكی دیمووكراسی و ئەخلاقی و مرۆڤایەتی و ویژدانی بۆیە داواكارین لە گەلی كوردو گەلانی جیهان لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و دیموكراسی ڕاستیدا هەوڵەكانیان بۆ ئازادی فیزیكی رێبەری گەلان بکرێتە یەك".
هـ . ب