لە کەرکوک سیمینارێک بۆ بەشداری ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردا بەڕێوەچوو
ئاژانسی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهاوکاری دوو ڕێکخراوی ناوخۆیی سیمینارێکی لەشاری کەرکوک بە مەبەستی زیادکردنی ڕیژەی بەشداریکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار ئەنجامدا.
ئاژانسی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهاوکاری دوو ڕێکخراوی ناوخۆیی سیمینارێکی لەشاری کەرکوک بە مەبەستی زیادکردنی ڕیژەی بەشداریکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار ئەنجامدا.
دانا جەلال، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی هاوبەشی ڕێکخراوی سیدیئۆ و ڕێکخراوی پاسەوان، کە لەلایەن ئاژانسی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هاوکاری دەکرێت تایبەت بە بڕیاری ١٣٢٥ و بەشداری ژنان لە ناوچە جێناکۆکەکان لە ناوەندەکانی بڕیار ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەسکرد: ئەم سیمینارە یەکێکە لەو چالاکیانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ئەنجامدەدرێت، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەستمان پێکردووە و چالاکیەکانمان پێکهاتووە لە ڕاهێنانی ڕێکخراوەکان و دروستکردنی هەشت گروپی خۆبەخش لە کەرکوک و دوبز و داقوق.
باسی لەوەشکرد، لەدوای ئەم پڕۆسەیەوە سێ پەیام لەسەر بڕیاری ١٣٢٥ لەسەر دۆخی ژنان لە ناوچە جێناکۆکەکان و لە عێراق بە گشتی ئامادە دەکەین و داخوازی ژنانی ئەم ناوچانە و داخوازی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە کەرکوک و دوبز و داقوق و ئاڕاستەی پەرلەمان و حکومەتی عێراق و پارێزگاری کەرکوک دەکرێت.
ف.ق