لە کەرکوک و دهۆک بوومەلەرزە روویدا

لە ناوچەکانی کەرکوک و دهۆکی باشووری کوردستان سێ جار بوومەلەرزە روویدا.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، سەرەتا لە دوزخورماتووی کەرک لە کاتژمێر ١٢:٤٣ بە گوڕی ٣.٧ بومەلەرزە روویداوە.

بومەلەرزەی دووەمیش کاتژمێر ١٢:٤٤ لە باکووری رۆژهەڵاتی دهۆک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری ریختەر روویداوە، بومەلەرزەی سێهەمیش دیسان لە باکووری رۆژهەڵاتی دهۆک بە گوڕی ٣.١ پلە بە پێوەری ریختەر روویداوە.

ژ.ن