لە کەرکوک یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرایەوە

لە شاری کەرکوک بە پێشەنگایەتی ڕژاک بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە پێشانگایەکی وێنەیی کرایەوە و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

لە ٣٦ هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) بە درووشمی "ژنانی قوربانی یەکەمی جەنگن" پێشانگایەکی وێنەیی کرایەوە و سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

پێشانگاکە لە گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکوک کرایەوە، تێیدا زیاتر لە ١٠٠ وێنە نمایشکران.

وێنەکان گوزارشتن لە قوربانیدان و کۆمەڵکوژی کوردان و جەخت لەوە کراوەتەوە زۆربەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکان ژنن.