لە کەرکوکیش ئاڵای تورکیا داگیرا

هاوشێوەی شار شارۆچەکەکانی تری عێراق لە کەرکوکیش خۆپێشاندان لە دژی دەوڵەتی تورکیا دەستی پێکرد و ئاڵای تورکیا داگیرا.

وەک کاردانەوەیەک لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە، کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کە لە زاخۆ ئەنجامیدا و تیایدا ٩ هاوڵاتی شەهیدبوون و  ٢٣ هاوڵاتی تر برینداربوون، لە دوێنی ئێوارەوە لە سەرجەم شار و شارۆچەکەکانی عێراق خۆپێشاندان دەستی پێکردەوە.

لە بەشێکی زۆری شارەکانی عێراق هاوڵاتیان چونە بەردەم ناوەندی پێدانی فیزەی تورکیا و ئاڵای ئەو وڵاتەیان داگرت و نارەزایتیان دەربڕی.

 هەر لەو چوارچێوەیەدا لە شاری کەرکویش بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیان چونە پێش ناوەندی پێدانی فیزەی تورکیا، کە دەکەوێتە شەقامی  ڕێگای بەغداد و ئاڵای ئەو وڵاتەیان لەسەر ئەو ناوندە داگرت و لە جێگای ئەو ئاڵای عێراقیان بەرز کردەوە.

هاوکات ناوەندی پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی لە ترسی خۆپێشاندان ناوەندەکەی خۆیان بە فەرمی داخستوە تا کاتێکی نادیار، وا بریارە ئەمرۆ کاتژمیر ٥ ئێوارە خۆپێشاندان لە شاری سلێمانیش لە دژی ئەو کۆمەڵکوژیەی تورکیا، دەست پێبکات.

ژ.ت