لە کرماشان و بۆکان ٣ کەس خۆیان کوشت

دوو هاوڵاتیی کورد لە بۆکان و هاوڵاتییەکی کورد لە کرماشان بەهۆی گوشاری هەژاری و سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی ئێران و دواکەوتوویی ڕەگەزییەوە، خۆیان کوشت.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتیەکی کورد بەناوی خوسرەو و ژنێک بەناوی گوڵی هیدایەتییان، کە  خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، بە خۆ هەڵواسین کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ماڵپەڕی کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویشیکردووەتەوە، لە شاری کرماشان هاوڵاتییەکی دیکە، کە تا ئێستا ناوەکەی نازانرێت خۆی لە پردێک فڕێداوەتە خوارەوە و بەو شێوەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەهۆی هەژاری و نەبوونی دەرفەتی کارەوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی گەنجان لەژێر گوشارێکی سەختی ئابووریدان. هەروەها هاوسەرگیریی زۆرەملێ و سێکسیزم و نەبوونی زەمینەی یاسایی بۆ پاراستنی ژنان، هۆکاری سەرەکیی خۆکوشتننی گەنجان و هاووڵاتییانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ژ.ت