لە مانگی ئایاردا ٤ کۆڵبەر کوژران و ١٣ کۆڵبەری تر بریندار بوون

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، هیزەکانی رژێمی ئێران لەسەر سنووری باشووری کوردستان لە مانگی ئایاردا بە لانیکەمەوە ٤ کۆڵبەریان کوشتوە و ١٣ کۆڵبەری تریشیان بریندار کردووە.

ئەو رێکخراوە راشیگەیاندووە، هێزەکانی رژێمی ئێران ١٤ جار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەو تەقەکردنانەدا ٣ کۆڵبەریان کوشتوە و ١١ کۆڵبەریشیان بریندار کردووە.

ئەوەشی راگەیاندووە، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەستداوە و یەکێکی تریش بەهۆی هەرەسەوە گیانی لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆڵبەرێکی تریش راستەوخۆ لەلایەن سەربازانی تورکەوە تەقەی لێکراوە و بریندار کراوە.

ژ.ت