لە مارسیلیا بە رێپیوانێکی جەماوەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا چالاکی هەڵدانەوەی چادر کە سێ رۆژ بوو بەردەوام بوو کۆتایی هات و دواتر رێپێوانێک ئەنجامدرا.

بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئارین میردکان لە گۆڕەپانی Vîeux Port-ی مارسیلیا چالاکی هەڵدانەوەی چادر ئەنجامدرابوو و چالاکی سێ رۆژ بەردەوامی هەبوو.

گەلی کورد و دۆستەکانیان لە گۆڕەپانی جانابیر کۆبونەوە و دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و ئاماژەیان بە گۆشەگیری ئیمڕالی کرد.

جەماوەرەکە تا گۆڕەپانی Vîeux Port رێپێوانیان ئەنجامدا و داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد.

لە رێپێوانەکەدا بڵاوکراوە بە فەڕەنسی بڵاوکرانەوە.

ف.ق