لە مەهاباد و پیرانشار چوار کەس لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستگیرکران
ماوەی چەند رۆژە هێزەئەمنییەکانی ئێران لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار چوارهاووڵاتیان دەستبەسەرکردووە، لەئێستادا چارەنوسی ئەو چوارکەسە نادیارە.
ماوەی چەند رۆژە هێزەئەمنییەکانی ئێران لە شارەکانی مەهاباد و پیرانشار چوارهاووڵاتیان دەستبەسەرکردووە، لەئێستادا چارەنوسی ئەو چوارکەسە نادیارە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ڕۆژی سێشەمەی ڕابردووەوە هێزە ئەمنییەکانی ئێران چوار کوردی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و مەهابادییان بەناوەکانی ئومێد ئەحمەدی، سلێمان مەعروفی، سلێمان مەحمودی(قاسم چۆمەلانی) و عەلی دانش دەستگیرکردووە..
هەورەها ئاماژە بەوەکراوە، تا ئێستا شوێنی دەستبەسەرکردنیان نادیارە.
جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانە و شوێنی ئەو کەسانە لە بەردەست نییە.
ماوەی چەند مانگێکە هەڵمەتی هێزەئەمنییەکانی ئێران بۆ رەشبگیری هاوڵاتیان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان چڕبووەتەوە و بە سەدان کەس دەستبەسەرکراون.
هـ. ب