لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی(مەخمور) ساڵیادی دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕێپێوانێکی مەزن و بەشداری بنەماڵەی شەهیدان و دانیشتوانی کەمپەکە و خوێندکاران شەرمەزار کرا.
ڕێپێوانەکە بۆ بەردەمی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجام درا، لەلایەن ئەو گەنجانەی کە ماوەی دوو رۆژە لە بەردەم ئەو نوێنەرایەتیە مانیانگرتووە پێشوازی لە خۆپیشاندەران کرا و دوای خولەکێک وەستان بۆ ڕۆحی شەهیدان، عەلی ئورەک، هاوسەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی گەل لە کەمپەکە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا.
ئورەک ڕایگەیاند: بە ناوی کەمپی پەنابەرانی مەخمور سڵاو لە بەرخۆدانی ٢٣ ساڵەی سەرۆک ئاپۆ دەکەین، ٩ی تشرینی یەکەم پیلانگێڕیەکی نامەردانە بوو بە دەستی خیانەتکاران پیلانی بۆدانرابوو ویستیان بەو پیلانگێڕییە گەلی کورد لە مێژوودا لەناو بەرن ئامانجی ئەو داگیرکەرانە ئەوە بوو کە دیزاینێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکەن و کورد و خەڵکی ئازادیخواز لە ناوچەکە دەربکەن، بەڵام سەرۆک ئاپۆ بە فکر و فەلسەفەی خۆی و هەڤاڵانی وتیان کەس ناتوانێت رۆژی ئێمە تاریک بکات و بەوەش پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم پوچەڵ بکەنەوە.
هاوسەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی گەل لە کەمپەکە وتیشی: وەک گەلی مەخمور بەڵێن دەدەین سەر بکەوین ئێمە هەتا کۆتایی دژی پیلانگێڕی و هەر جۆرە هێرشێک بەرخۆدان بکەین تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەست لە چالایەکانمان هەڵناگرین.
ف.ق