لە مۆنتپیلیر، تۆلۆس، فرانکفورت و بروکسەل بۆ ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا

چالاکیەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا بە ئامانجی بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بەردەوامن.

لە شارەکانی مۆنتپیلیر، تۆلۆسی فەڕەنسا، فرانکفورتی ئەڵمانیا و بروکسلی پایتەختی بەلجیکا کوردستانیان دەستیان بە چالاکی کرد.

مۆنتپیلیر

لە شاری مۆنتپیلیری فەڕەنسا بۆ زانینی دۆخی تەندروستی و ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانیان لە گۆڕەپانی کۆمەدی کۆبونەوە و رایانگەیاند، تەندروستی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، تەندروستی و ئازادی ئێمەیە. تا زانیاری لەسەر دۆخی رێبەر ئاپۆ نەزانرێت، لە گۆڕەپانەکان دەبین.

لە چالاکیەکەدا جەواد گونەش هاوسەرۆکی نەجەدەکە قسەی کرد و رایگەیاند، رێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە.

دوای قسەکردنەکان چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

تۆلۆس

لە شاری تۆلۆسی فەڕەنسا بۆ ئەوەی بە زوترین کات زانیاری لەسەر دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بزانرێت و خانەوادە و پارێزەرانی چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن چالاکی ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا باسی ئەوەکرا کە ٢٢ ساڵە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەژێر گۆشەگیریەکی گەورەدایە و ئیستاش هیچ زانیاریەک لەسەر دۆخی نازانریت. گەلی کورد و دۆستەکانیان نیگەرانن و بەو هۆیەوە لە گۆڕەپانەکانن و گەل تا زانیاری لەسەر دۆخی رێبەر ئاپۆ نەزانێت لە گۆڕەپانەکان دەبێت.

چالاکی بە دروشمی بێ سەرۆک ژیان نابێت کۆتایی هات.

فرانکفورت

لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا بە هەمان ئامانج چالاکی ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە فرانکفورت چالاکی ئەنجامدرا و چالاکوانان رایانگەیاند کە پێویستە پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و سی پی تی سەردانی ئیمڕالی بکەن و ئۆجالان ببینن.

دواتر بە دروشم کۆتایی بە چالاکیەکە هێنرا.

بروکسەل

لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا چالاکی لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان' و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا بە بەردەوامی دروشم وترانەوە و چالاکوانان رایانگەیاند، پێویستە خانەوادە و پارێزەران بە زوترین کات سەردانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن.

ف.ق