لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهید عەباسدا لە سلێمانی داوای یەکێتی نەتەوەییکرا

كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانانی پەكەكە لە باشووری كوردستان لە ساتی بەخاكسپاردنی شەهید عەباسدا، بەڵێنیاندا ڕێگە نەدەن خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ بچێت و داوای یەكێتی نەتەوەییان كرد بۆ پوچەڵكردنەوەی پلانی دوژمنان.

لە گۆڕستانی بەكرەجۆی كۆنی شاری سلێمانی، تەرمی شەهید عەباس ئیبراهیم ناسراو بە ڕێدوور، كە ڕۆژی ١٣ مانگ بە بۆردوومانی فڕۆكەی جەنگی سوپای داگیرکەری تورک لەگەڵ سێ هاوڵاتی تردا شەهید بووە، بە خاكسپێردرا.

لە مەراسیمەکەدا، كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوری كوردستان بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و بەڵێنیاندا ڕێگە نەدەن خوێنی شەهید عەباس بە فیڕۆ بچێت، تا ئامانجی شەهیدان بەدیدێت.

كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان ئاماژە بەوەکرا، شەهید شانازی دەبەخشێت بە خێزان و ناوچەكەى و لە هەموو چوارپارچەی كوردستان شانازی پێوەدەكرێت.

كارە قێزەونەكانی دەوڵەتی توركیان شەمەزار كرد و داوايان لە هەموولایەك كرد بەرامبەر بە كارە قێزەونەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەبێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " شەهید عەباس، شەهیدی لایەنێک و پارچەیەک نییە، بەڵکو شەهیدی هەموو کوردستان و گەلێكی چەوساوە و مرۆڤایەتییە.

هەروەها جەخت لەسەر هەوڵەكان بۆ پێكەوەژیان و ئاشتی کرا و وترا، "یەكێتی نەتەوەیی زامنی پوچەڵكردنەوەی هەموو پلان و داگیركاریی دوژمنانە."

ف.ق